فه‌رمانده‌یه‌كی هه‌سه‌ده: ڕزگاركردنی ڕه‌قه دوای دووهه‌فته ده‌ستپێده‌كات و چه‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێت
ڕۆژدا فه‌لات له‌نزیك به‌نداوی ته‌بقه له‌دووری 40كیلۆمه‌تر له‌ڕۆژئاوای ڕه‌قه به‌ڕۆیته‌رزی وتووه، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌قه له‌ده‌ستی شه‌ڕڤانان ماوه‌یه‌كی زیاتری ده‌وێت و چه‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێت.
به‌وته‌ی ڕۆژدا، ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌نداوی فورات به‌هۆی بۆمبه‌چێندراوه‌كانی داعش و هه‌ڕه‌شه‌كردنی ئه‌و ڕێكخراوه به‌ڕوخاندنی به‌نداوه‌كه سه‌ختبووه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو"پلانی جێگره‌وه‌مان داناوه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌نداوه‌كه‌و هێزه‌كانمان له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ئه‌و ئه‌ركه ته‌واوده‌كه‌ن".
"واده‌ی ده‌ستپێكردنی هێرشی كۆتایی سه‌ر ڕه‌قه له واده‌ی پێشوتر كه ڕاگه‌یه‌ندرابوو له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسان ده‌بێت كه‌مێك گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه، بڕیاره له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ئۆپه‌راسیۆنی شاری ره‌قه ده‌ستپێبكات"رۆژدا فه‌لات وای وتووه.
هه‌روه‌ها بۆ كۆنترۆڵكردنه‌ی ره‌قه به‌پێویستی زانیوه، سه‌ره‌تا ته‌بقه به‌ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵبكرێت دواتر به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ره‌قه ده‌ربهێندرێت.
سه‌باره‌ت به‌هاوكاری هاوپه‌یمانان ئه‌و فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده، باسیله‌وه‌كردووه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ڕێگای زه‌مینی و ئاسمانییه‌وه هاوكارییان ده‌كه‌ن"به‌چه‌كی قورس و به دژه‌تانك و تۆپخانه‌كان پشتیوانیمان ده‌كه‌ن و دوو كیلۆمه‌تر له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ دوورن".
مانگی ڕابردوو سیپان حه‌مۆ، فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه، به ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندبوو ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی ره‌قه زیاتر له مانگێك ناخایه‌نێت و وتبووی سه‌ره‌تای مانگی نیسان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ستپێده‌كات.
لەمانگی تشرینی دووەمەوە ئۆپەراسیۆنی گەمارۆدانی رەققە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات كەلەلایەن ئەمریكاوە پشتیوانیان لێدەكرێت دەستیپێكردووەو تائێستا له سێ قۆناغی شه‌ڕه‌كه‌دا شه‌ڕڤانان رووبه‌رێكی فراوانیان له ده‌ورووبه‌ری ره‌قه كۆنتڕۆڵكردووه‌و گه‌مارۆیانداوه.
پارێزگای ره‌ققه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌سه‌ر ئاوی فورات‌و 160 كیلۆمه‌تر له‌رۆژئاوای شاری حه‌له‌ب دووره، ژماره‌ی دانیشتوانی به‌پێی سه‌رژمێری فه‌رمیی له‌ساڵی 2008دا 191 هه‌زارو 784 كه‌س بووه‌و دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا‌و داگیركردنی ئه‌وشاره له‌لایه‌ن داعشه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆری شاره‌كه كۆچیان كردووه.
له‌ساڵی 2013دا ره‌ققه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه كۆنتڕۆڵ كرا‌و له‌مانگی (كانونی دووه‌م/1)ی 2014وه كه‌وته ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
گرنگی ره‌ققه ئه‌وه‌یه، له‌سه‌ر رێگای بازرگانی نێوان شاره گه‌وره‌كانی سوریایه‌و ده‌كه‌وێته نێوان شاری حه‌له‌ب كه به‌پایته‌ختی پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت، هه‌روه‌ها پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان‌و هه‌روه‌ها شاره‌كانی سوریا‌و شاری موسڵ‌و به‌غداد، پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
گه‌وره‌ترین به‌نداوی سوریا له پارێزگای ره‌ققه‌یه كه له‌شاری ته‌بقه له‌سه‌ر ئاوی فورات دروستكراوه‌و كاره‌بای هه‌موو سوریا دابین ده‌كات، حكومه‌تی سوریا له‌رابردودا چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانی‌و كشتوكاڵی له‌و پارێزگایه ئه‌نجامداوه، ناوچه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به نه‌وت‌و گاز.
هه‌روه‌ها ره‌ققه بۆ داعش ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سوریا، چونكه سنوری پارێزگاكه ده‌گاته سنوری وڵاتی توركیا.
تەبقە دەكەوێتە دووری 40 كیلۆمەتر لەخۆرئاوای رەققەو لەساڵی 2014 دا چەكدارانی داعش دەستیانگرت بەسەر بەنداوی ئەو ناوچەیە كە لەهەمانكاتدا بە " بەنداوی فورات" ناسراوە لەگەڵ بنكەیەكی ئاسمانی نزیك لەو شارە.
xandan -
