گۆڕان: یەكێتی بە ئەجێندای حیزبی لە كەركووك كار دەكات
ئەحمەد عەزیز، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و رێكخەری ژووری ناوچە دابڕێنراوەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی رووداو ی راگەیاند: "لە بەشێكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە1-4-2017ی جڤاتی نیشتمانی ، باس لە دۆخی پارێزگای كەركووك دەكرێت و ئەوە دەخەنەڕوو سەرباری ئەوەی لەگەڵ یەكێتی رێككەوتننامەمان هەیە، بەڵام كەمترین هەماهەنگیمان بۆ كاركردن لە كەركووكدا هەیە".
ئەحمەد عەزیز گوتی: "بەبێ ئاگاداری ئێمە هێزی یەكێتی چووە كۆمپانیای نەوتی باكوور، جگە لەوە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بەبێ پلان و پرسكردن بە لایەنەكان كرا، سەرباری ئەوە، چونكە حاڵەتێكی تەواو نەتەوەیی بوو، ئێمە پشتیوانی تەواومان كرد، بەڵام دەبێت ئەوەش بڵێم یەكێتی لە كەركووك زیاتر بە ئەجێندایەكی حیزبی كار دەكات، كە ئەوەش باش نییە".
rudaw -
