ئاماره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌بقه دوای 10رۆژ له‌ده‌ستپێكردنی
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانده‌ی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات ئاماژهیبهوهكردووه، شه‌ڕڤانان ڕووبه‌ری 164كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یان له‌ماوه‌ی 10رۆژدا كۆنتڕۆڵكردووه، كه 13گوند و 10 كێڵگه له خۆده‌گرێت هه‌روه‌ها هه‌موو ڕێگاكانی شاری ته‌بقه كۆنتڕۆڵكراون.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 79چه‌كداری داعش كوژراون كه له‌ناویاندا دوو ئه‌میر هه‌یه و ته‌رمی 29چه‌كداریش له ده‌ستی شه‌ڕڤاناندایه و پێنج چه‌كداریش به‌دیلگیراون.
ژوری ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات ده‌ڵێت"له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تائێستا چوار شه‌ڕڤان له‌شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 24 شه‌ڕڤانیش بریندار بوون".
تەبقە دەكەوێتە دووری 40 كیلۆمەتر لەخۆرئاوای رەققەو لەساڵی 2014 دا چەكدارانی داعش دەستیانگرت بەسەر بەنداوی ئەو ناوچەیە كە لەهەمانكاتدا بە " بەنداوی فورات" ناسراوە لەگەڵ بنكەیەكی ئاسمانی نزیك لەو شارە.
وته‌بێژی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌قه پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند، بۆ گه‌مارۆدانی ته‌واوه‌تی شاری ته‌بقا ته‌نها دووگوند ماوه كۆنتڕۆڵبكرێت ئه‌وه‌ش دوای كۆنتڕۆڵكردنی رێگای نێوان ره‌قه- ته‌بقه و رێگای نێوان ته‌بقا-حه‌له‌ب.
جیهان شێخ ئه‌حمه‌د، له‌باره‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ته‌بقه كه شه‌ش كیلۆمه‌تر لهتهبقا دووره به هاوارنیوزی وتبوو، بۆ گه‌مارۆدانی ته‌واوه‌تی ته‌بقا ته‌نها دووگوند ماوه كۆنتڕۆڵبكرێت.
ڕونیكردبووهوه، له‌میحوه‌ری باشوره‌وه هێزه‌كانیان 33كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییان كردووه‌و ته‌نها دووگوند ماوه كه به كۆنتڕۆڵكردنیان له‌ده‌ستی داعش شاری ته‌بقه به‌ته‌واوتی گه‌مارۆ ده‌درێت.
ئاماژهیبهوهشكردبووه، "شه‌ڕڤانان له‌باكوره‌وه گه‌یشتوونه‌ته به‌نداوی فورات و بۆ ئه‌وه‌ی زیان نه‌گاته به‌نداوه‌كه پێشڕه‌وییان ڕاگرتووه".
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی شاری ته‌بقه له‌شه‌وی 21ی ئه‌م مانگه ده‌ستیپێكرد، به‌وته‌ی جیهان شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌و شه‌وه، هێزه‌كانیان له‌ڕێگای دابه‌زینی ئاسمانییه‌وه به فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و رووباری فورات-یان تێپه‌ڕاندووه و چوونه‌ته باشوری ڕووباره‌كه.
"ئامانجمان له‌م ئۆپه‌راسیۆنه كۆنتڕۆڵكردنی فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی شاری ته‌بقه و به‌نداوی فوراته"جیهان شێخ ئه‌حمه‌د وای وتبوو.
تەبقە دەكەوێتە دووری 40كیلۆمەتر لەخۆرئاوای رەققەو لەساڵی 2014دا چەكدارانی داعش دەستیانگرت بەسەر بەنداوی ئەو ناوچەیە كە لەهەمانكاتدا بە " بەنداوی فورات" ناسراوە لەگەڵ بنكەیەكی ئاسمانی نزیك لەو شارە.
24ی مانگی رابردوو شه‌ڕڤانان له پێشڕه‌وییان گه‌یشتنه به‌نداوه‌كه‌و ئه‌و به‌شه‌یان كۆنتڕۆڵكرد كه بۆ ئاودانی كشتوكاڵی به‌كاردێت.
لەمانگی تشرینی دووەمەوە ئۆپەراسیۆنی گەمارۆدانی رەققە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات كەلەلایەن ئەمریكاوە پشتیوانیان لێدەكرێت دەستیپێكردووەو تائێستا له سێ قۆناغی شه‌ڕه‌كه‌دا شه‌ڕڤانان رووبه‌رێكی فراوانیان له ده‌ورووبه‌ری ره‌قه كۆنتڕۆڵكردووه‌و گه‌مارۆیانداوه.
پارێزگای ره‌ققه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌سه‌ر ئاوی فورات‌و 160 كیلۆمه‌تر له‌رۆژئاوای شاری حه‌له‌ب دووره، ژماره‌ی دانیشتوانی به‌پێی سه‌رژمێری فه‌رمیی له‌ساڵی 2008دا 191 هه‌زارو 784 كه‌س بووه‌و دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا‌و داگیركردنی ئه‌وشاره له‌لایه‌ن داعشه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆری شاره‌كه كۆچیان كردووه.
له‌ساڵی 2013دا ره‌ققه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه كۆنتڕۆڵ كرا‌و له‌مانگی (كانونی دووه‌م/1)ی 2014وه كه‌وته ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
گرنگی ره‌ققه ئه‌وه‌یه، له‌سه‌ر رێگای بازرگانی نێوان شاره گه‌وره‌كانی سوریایه‌و ده‌كه‌وێته نێوان شاری حه‌له‌ب كه به‌پایته‌ختی پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت، هه‌روه‌ها پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان‌و هه‌روه‌ها شاره‌كانی سوریا‌و شاری موسڵ‌و به‌غداد، پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
گه‌وره‌ترین به‌نداوی سوریا له پارێزگای ره‌ققه‌یه كه له‌شاری ته‌بقه له‌سه‌ر ئاوی فورات دروستكراوه‌و كاره‌بای هه‌موو سوریا دابین ده‌كات، حكومه‌تی سوریا له‌رابردودا چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئاوهدانیو كشتوكاڵی له‌و پارێزگایه ئه‌نجامداوه، ناوچه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به نهوتو گاز.
هه‌روه‌ها ره‌ققه بۆ داعش ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سوریا، چونكه سنوری پارێزگاكه ده‌گاته سنوری وڵاتی توركیا.
xandan -
