شه‌ڕڤانان له‌ته‌بقه هێرشێكی داعش-یان تێك‌شكاند
به‌پێی هاوارنیوز به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه چه‌كدارانی داعش به‌ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شه‌ڕڤانان له‌گوندی مشێرفه به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان بگه‌نه سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕڤانان ته‌قێندراونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، دوای شه‌ڕو پێكدادانه‌كان چه‌كدارانی داعش ناچاربوون بكشێنه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا زرێپۆشێك و ته‌رمی دوو چه‌كداری داعش كه‌وتووه ده‌ست شه‌ڕڤانان.
له‌وشه‌ڕه‌دا سێ شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سوریایی دیموكرات برینداربوون، له‌ده‌ورووبه‌ری گونده‌كه شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌و و شه‌ڕڤانان ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوان كردووه.
به‌پێی ماڵپه‌ری فه‌رمی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات شه‌ڕڤانان دوێنی له سێ میحوه‌ره‌وه به‌ره‌و شاری ته‌بقا پێشره‌وی ده‌كه‌ن.
xandan -
