پەکەکە رێگای گەڕانەوەی گەشتیاران لە گوندێکی زاخۆ بۆمبڕێژ دەکات

 پەکەکە رێگای گەڕانەوەی گەشتیاران لە گوندێکی زاخۆ بۆمبڕێژ دەکات
چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رێگای گەڕانەوەی گەشتیاران لە گوندێکی زاخۆ مینڕێژ دەکەن.

عەقید دلێر زێباری، فەرماندەی ھێزەکانی پاسەوانی سنووری دھۆک بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، بەم دواییانەدا لە سنووری پارێزگای دھۆک پەکەکە زۆر تونێلی لێداون و لە ھەندێکیشیان بۆمبی داناوەتەوە.

عەقید دلێر زێباری ئاماژەی بەوە کردووە، کە چەکدارانی پەکەکە لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی سێ تونێلیان لێداوە، لە سنووری شاری زاخۆ چوار تونێلیان لێداوە و لە چەند تونێلێکدا بۆمبی چێندراویشیان داناوەتەوە.

هەروەک ئەو فەرماندەیەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور رایگەیاند، شەوی هەینی 31.3.2017، چەکدارانی پەکەکە رێگەی گەڕانەوەی گەشتیارانیان لە گوندی مێرگەشیش لە سنووری زاخۆ بۆمبڕێژ کردووە، کە بەشێکیان لەلایەن هیزەکانی پێشمەرگەوە رزگار کراون و بەشێکیشیان لەبەر مەترسیی تەقینەوەی بۆمبەکان، لە ناوچەکە گیریان خواردووە.

عەقید دلێر زێباری ئاماژەی بە هەوڵەکانی تیمی ئەندازیاریی دهۆک کردووە، کە هەوڵ دەدات بۆمبە چێندراو و مینەکان پەکەکە پووچەڵ بکاتەوە و گیانی هاووڵاتیی و گەشتیاران بپارێزێت.

فەرماندەی ھێزەکانی پاسەوانی سنووری دھۆک هەروەها رایەگیاندووە، کە پەکەکە گەشت و سەیرانی هاووڵاتییانی لەو ناوچانە قەدەغە کردووە، کە لەژێر دەسەڵاتی خۆیەتی، جگە لە رێگرتن لە هاووڵاتییانی سنوورەکە بۆ خزمەتکردنی باخ و کێڵگە کشتوکاڵییەکانیان.






باسنيوز
Top