كه‌نه‌دا مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان درێژ كرده‌وه
ھارجیت ساجان وەزیری بەرگری كەنەدا رایگەیاند "مانەوەی ھێزەكانمان لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بۆ ماوەی 3 مانگی دیكە درێژكرایەوه".
سارجیت گوتی: "ئەركی ھێزەكانمان لە ماوەی 3 مانگی داھاتوو ھەروەك خۆی دەمێنێتەوە، كە راوێژی سەربازی و ھاوكاریكردنی ھێزەكانی عێراقە لە شەڕی داعش".
كه‌نه‌دا له كوتاییه‌كانی 2014 بووه ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕی دژی داعش و راوێژكارانی سه‌ربازی بۆ عێراق ره‌وانه كرد و له هه‌ولێر مه‌شق و راهێنانیان به هێزه‌كانی پیشمه‌رگه ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها چه‌ندین جاریش چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناردووه.
K24
