ئهمریكا پلانی بۆ نههێشتنی پهكهكه له شنگال ههیه"
لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکی لە برۆکسل، چاوشئۆغلو دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند کە تیلەرسن پێیراگەیاندووە ئەوانیش قبوڵ ناکەن، پەکەکە لە شنگال بمێنێتەوە و تیلەرسن ئەوەشی بە چاوشئۆغلو گوتووە کە ئەوان پلانیشیان ھەیە بۆ ئەو مەبەستە و ھەماھەنگیشیان لەگەڵ تورکیا لەسەر ئەو پرسە دەبێت.
ھەروەھا وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرای دەکات کە ئەنقەرە و ئەمریکا لەسەر پرسی پەکەکە لە شنگال ھەمان بۆچوون و ئامانجیان ھەیە.
K24
