ئه‌مریكا پلانی بۆ نه‌هێشتنی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال هه‌یه"‌

ئه‌مریكا پلانی بۆ نه‌هێشتنی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال هه‌یه
مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرای کرد کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێکس تیلەرسن پێراگەیاندووە کە ئەمریکاش پلانی ھەیە بۆ نەھێشتنی پەکەکە لە شنگال.

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکی لە برۆکسل، چاوشئۆغلو دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند کە تیلەرسن پێیراگەیاندووە ئەوانیش قبوڵ ناکەن، پەکەکە لە شنگال بمێنێتەوە و تیلەرسن ئەوەشی بە چاوشئۆغلو گوتووە کە ئەوان پلانیشیان ھەیە بۆ ئەو مەبەستە و ھەماھەنگیشیان لەگەڵ تورکیا لەسەر ئەو پرسە دەبێت.

ھەروەھا وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرای دەکات کە ئەنقەرە و ئەمریکا لەسەر پرسی پەکەکە لە شنگال ھەمان بۆچوون و ئامانجیان ھەیە.





K24
Top