فڕۆکەکانی هاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان لە باشووری کەرکووک بۆردومان کرد

 فڕۆکەکانی هاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان لە باشووری کەرکووک بۆردومان کرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمان لەدژی داعش مۆڵگەکانی داعشیان لە باشووری کەرکووک بۆردومان کردووە و زیانێکی زۆر بە چەکدارانی داعش گەیشتووە.



بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2017 -4- 1 فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان چەند بنکەو بارەگایەکی داعشیان لە کۆمەڵگەی شەهیدی باشوری کەرکووک بۆردومان کردووە کە بەو هۆیەوە زیانێکی زۆر بەو مۆڵگانەی داعش و چەکدارانی گەیشتووە.



پاش لاوازبوونی داعش لە مووسڵ و دەوروبەری، ئێستا چەکدارانی داعش لە هەولێ ئەوە دان چەکدارەکانیان بۆ ناوچەکانی دیکە ڕەوانە بکەن و بە هێرش و تەقینەوە و خۆتەقاندنەوە دەیانەوێ لاوازی و شکستەکانی خۆیان دابپۆشن.




باسنیوز
Top