فڕۆکەکانی هاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان لە باشووری کەرکووک بۆردومان کرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2017 -4- 1 فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان چەند بنکەو بارەگایەکی داعشیان لە کۆمەڵگەی شەهیدی باشوری کەرکووک بۆردومان کردووە کە بەو هۆیەوە زیانێکی زۆر بەو مۆڵگانەی داعش و چەکدارانی گەیشتووە.
پاش لاوازبوونی داعش لە مووسڵ و دەوروبەری، ئێستا چەکدارانی داعش لە هەولێ ئەوە دان چەکدارەکانیان بۆ ناوچەکانی دیکە ڕەوانە بکەن و بە هێرش و تەقینەوە و خۆتەقاندنەوە دەیانەوێ لاوازی و شکستەکانی خۆیان دابپۆشن.
باسنیوز
