پەكەكە ئەندام و لایەنگرانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی دەستگیر دەکات و بێ سەروشوێن دەكات
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئەو سەنتەرە کە بنکەکەی لە شاری (هانۆڤەر)ی ئەڵمانیایە، ئەمڕۆ شەممە 1ی نیسانی 2017 بڵاوکراوەتەوە و، ئاماژە بەوە دراوە کە لە ڕۆژی پێنجشەممە 30/3/2017، ئاسایشی پەیەدە لە سنووری شارۆچکەی (دەرباسیە) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی یەکێک لە ئەندامانی پارتی دیموکراتیی کوردستان - سووریا و بەبێ بوونی هیچ نووسراوێکی دادگا، دەستگیریان کردووە. جەختیش لەوە کراوەتەوە کە هەر لەو دوو ڕۆژەدا هێزەکانی ئاسایشی پەیەدەی سەر بە پەکەکە هاووڵاتی (تراد هیلال ئۆوسۆ)یان لە گوندی (عیزامیە) دەستگیر کردووە و تاوەکوو ئێستا لە زیندان دایە.
هەمان سەنتەر ئەوەی ئاشکرا کردووە کە دەستگیرکردنی نایاسایی و هەڕەمەکیی هێزەکانی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و لە شاری حەسەکە، دیار سینۆ، قوتابیی زانکۆ دەستگیر کراوە و ئەویش لە زیندان دایە. سەنتەرەکە ئەو هەڵمەتی ڕەشبگیرییانەی سەرکۆنە کردووە و داوای لە هێزەکانی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان کردووە، سەرجەم دەستگیرکراوانی سیاسی و چالاکوانان ئازاد بکەن و داخستنی دۆسیەی دەستگیرکردنی سیاسی بە شێوەیەکی کۆتایی.
باسنیوز
