کچێکی دیکەی ئێزدی لەدەستی داعش رزگار کرا
(حوسێن قایدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "پێش چەند ڕۆژێک زانیاریمان ھەبوو و ئەمڕۆش بەھاوکاری ھێزە ئەمنیەکان توانرا کچێکی دیکەی ئێزدی کە تەمەنی ٢٢ساڵە و خەڵکی سەنتەری قەزای شنگاله لە دەستی تیرۆرستانی داعش رزگار بکرێت.
(قایدی) گوتیشی، "تاوەکو ئێستا توانراوە ٢ھەزار و٩٤٢کوردی ئێزدی لەدەستی داعش رزگار بکرێت و نزیکەی ٣ھەزار و٤٠٠کەسی دیکەماون رزگار بکرێن.
بەرپرسی نوسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی باسی لەوەشکرد، جگە لەسەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان، نە حکوومەتی عێراق، نە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەھیچ وڵاتێکی عەرەبی ھاوکاری ئێمەی نەکردووە
kdp=
