سکرتێری گشتی un: تیرۆر بووتە هەڕەشەیەکی گەورە.. هاوکاری زیاتر بۆ ئاوارەکان دابین دەکەین
ئهمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی حەسەنشام پێشوازیی لە سکرتێری گشتی نەوەیەکگرتووەکان کرد و رەوشی ئاوارەکانیان لە کەمپی حەسەنشام کەلەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەڕێوەدەبرێت بەسەر کردەوە.
(ئەنتۆنیۆ گۆتێررز) لە سەردانەکەیدا بۆ کەمپی حەسەنشام رایگەیاند: '' ئێمە دەزانین خەڵکی مووسڵ بەدەست چ قەیرانێکەوە دەناڵێنن کەواتە دەبێ کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی بەهەموو شێوەیەک پشگیری لە نەینەوا بکات، تیرۆر بووتە هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر ئاسایشی سەراسەری جیهان و گرووپە تیرۆریستییەکان لە سەرانسەری جیهاندا پەیوەندییەکی بەهێزیان پێکەوە هەیە، کەواتە دەبێ کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی بە هەموو شێوەیەک یارمەتی ئەو هێزانە بدات کە لە شەڕی دژی تیرۆردا رۆڵێکى گەوەرە دەگێڕن. ''
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەردانەکەیدا لە نیزکەوە لە بارودۆخی ئاوارەکانی کۆڵییەوە و خێوەتی ئاوارەکانی بەسەر کردەوە و ئاماژەشی بەوەدا کە هاوکاری زیاتر بۆ ئاوارەکان دابین دەکەن.
کەمپی حەسەنشام لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوه بەڕێوەدەبرێت و دەکەوێتە سنووری پارێزگای نەینەوا، ئەو کەمپە تایبەتە بە ئاوارەکانی نەینەوا و دەورووبەر
kdp-
