ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ساڵى تازه‌ى بابلى ــ ئاشوورى و جه‌ژنه‌كانى ئه‌كیتۆ پیرۆز ده‌كات
ئه‌مه ده‌قى په‌یامه‌كه‌یه:
ساڵى تازه‌ى بابلى ـ ئاشوورى و جه‌ژنه‌كانى ئه‌كیتۆ، له ته‌واوى گه‌لى كلدان، سریان، ئاشوورى له كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، هیواى جه‌ژنێكى ئارام و كامه‌رانیان بۆ ده‌خوازین.
له كاتێكدا ژماره‌یه‌كى زۆرى خوشك و برایانى مه‌سیحیمان له‌گه‌ڵ پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى ئایینییه‌كانى دیكه، له ئه‌نجامى شه‌ڕى تیرۆردا، زێد و ماڵ و حاڵى خۆیان جێهشێتووه و ئێستا له هه‌رێمى كوردستان له میوانداریى خوشك و برایانى خۆیاندان، له نزیكه‌وه هه‌ست به ئێش و ئازاریان ده‌كه‌ین و پشتیوان و هاوسۆزیانین. هیوادارین جه‌ژنه‌كانى داهاتوو به سه‌رفرازى و سه‌ركه‌وتووانه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه و شوێنه ئازاد و ئاوه‌دانه‌كانى خۆیان و هه‌موومان له سایه‌ى سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى و به‌ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافهكانماندا، یاد و بۆنه و جه‌ژنه‌كانى داهاتوو بكه‌ینه‌وه.
له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه‌لتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى كه پێكهێنه‌رێكى سه‌ره‌كیى بنیادى كه‌لتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیى گه‌لى كوردستانه و شانازى پێوه ده‌كه‌ین، هه‌میشه پارێزراو ده‌بێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵى بێئاكامى تیرۆر ناتوانێت ئه‌و كه‌لتووره له‌ق بكات. دڵنیایى ده‌ده‌ینه خوشك و برایانى كلدان، سریان، ئاشوورى و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى كوردستان، تا كۆتایى به‌رگرى له‌و كه‌لتووره ده‌كه‌ین و كوردستان بۆ هه‌میشه به ماڵ و نیشتمانى ئارامى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
دووباره ساڵى تازه‌ى بابلى ـ ئاشوورى و جه‌ژنه‌كانى ئه‌كیتۆ له ته‌واوى گه‌لى كلدان، سریان، ئاشوورى پیرۆز ده‌كه‌ین، هیواى ساڵێكى تازه‌ى پڕ له سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانى و جه‌ژنێكى خۆش و ئارامیان بۆ ده‌خوازین.
kdp-
