نانسی عەجرەم گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە

نانسی عەجرەم گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، نانسی عەجرەم، یەکەم گۆرانیی لە ئەلبومە نوێیەکەیدا بڵاوکردەوە کە بەناوی "الحب زي الوتر"ـە.



ئەم بەرهەمە یەکێکە لە تراکەکانی نوێترین ئەلبومی عەجرەم بەناوی "حاسە بیک" کە بڕیارە بەم نزیکانە بڵاوبکرێتەوە.



ئەو گۆرانیبێژە لوبنانییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیدا ناوی دوو گۆرانیی نێو ئەلبومەکەی بڵاوکردەوە و جەماوەرەکەی سەرپشک کرد کە یەکێک لەو گۆرانیانە هەڵبژێرن بۆ ئەوەی بڵاویبکاتەوە.



ئەلبومە نوێیەکەی عەجرەم لە ١٤ گۆرانی پێکهاتووە و گۆرانی بە شێوەزاری لوبنانی، میسری و کەندا لەخۆدەگرێت.
payamner -
Top