ئەنقەرە: پەكەكە و جەهەپە و گولەن ڕێكەوتوون
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئەمڕۆ هەینی له هۆڵێكی شاره‌وانیی قه‌سته‌مۆنو له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ریشسپیانی شاره‌كه‌دا كۆبووه‌وه.
سۆیڵو باسی له‌وه كرد كه له قۆناخی گۆڕانكاریی ده‌ستووردا ئاک پارتی له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په رێككه‌وتووه و سه‌ره‌نجام ره‌شنووسی 18 ماده‌یان ده‌ركردووه، به‌ڵام سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په‌ی ئۆپۆزسیۆن و پارته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و فه‌تۆ رێككه‌وتنیان ئه‌نجام داوه.
سۆیڵو گوتی "له په‌رله‌مانیش بۆ تێپه‌ڕاندنی گۆڕانكاریی ده‌ستوور و 18 ماده‌كه زۆرینه‌یه‌كی ئه‌وتۆمان نه‌بوو. له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په كۆبووینه‌وه، ئێمه هه‌نگاوێكمان نا و ئه‌وان هه‌نگاوێكیان نا و له‌و نێوه‌نده‌دا رێككه‌وتین. ئه‌ی جه‌هه‌په و كڵچدارئۆغڵو له‌گه‌ڵ كێ رێككه‌وت؟ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و فه‌تۆ رێككه‌وتنی ئه‌نجام دا".
گوتیشی "ئەمە شتی دیكه‌شی له‌پشته‌وه‌یه. هه‌موو پێكه‌وه رێككه‌وتن. له چ قۆناخێكدا رێككه‌وتن؟ له كاتێكدا كه به توندترین شێوه به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بووینه‌وه و پشتی تیرۆرمان ده‌شكاند، ئه‌و ئاوی ژیانیان بۆ ئاشی تیرۆر ده‌گواسته‌وه".
bas news -
