سەرۆك بارزانی: یەك چارەنووسمان هەیە
ئه‌و وتانه‌ی بارزانی له‌په‌یامێكیدا هاتووه به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ، كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه.
بارزانی هیوای خواستووه "ئەو بۆنەیە و سەری ساڵی تازەی ئاشووری بابلی دەستپێكێكی تازە بێت بۆ نەهێشتنی یەكجارەكیی ئەو ئازار و نەهامەتییانە كە لە ئەنجامی هزری توندڕۆیی و پەلاماری تیرۆریستان هاتووەتە ئاراوە".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "كوردستان وڵاتی هەموومانە و لە خۆشی و ناخۆشیدا یەك چارەنووسمان هەیە و لەدژی تیرۆر و جیاكاری لە یەك بەرەداین. پێویستە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان پارێزراو بێت و قووڵتر ببێت و لە كوردستاندا هزری توندڕۆیی و تاییفەگەری و نكۆڵیكاری جێگەی نابێتەوە".
بارزانی له‌گه‌ڵ هیواخواستن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی لە ژیانی ئاوارەییدان بۆ ناوچه‌كانیان، هیوای ئه‌وه‌شی خواستووه ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ عێراق و ناوچەكە بگەڕێتەوە.
XANDAN -
