موسڵ؛ هێزه عیراقییه‌كان سێ به‌ره بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نوری ده‌كه‌نه‌وه
فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، راره‌وی ده‌رچونی چه‌كدارانی داعش-یان به‌رته‌سك تر كردووه‌ته‌وه له‌ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی نوری و سێ به‌ره‌یان بۆ پێشڕه‌وی كردووه‌ته‌وه".
وتیشی كه هێزه‌كانیان له‌به‌ره‌ی باب توبه‌وه 350 مه‌تر له مناره‌ی مزگه‌وته‌كه‌وه دورن، هه‌روه‌ها له به‌ره‌ی قه‌زیب بانه‌وه 300 مه‌ترو له‌به‌ره‌ی گه‌راجی به‌غداوه 400 مه‌تر دورن.
شاكر جه‌وده‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، داعش رێگه‌كانی گه‌یشتنی هاوكاری له‌ده‌ستداوه.
له ئێستادا شه‌ڕ له‌گه‌ڕ‌ه‌كی كۆنی شاره‌كه كه به‌ته‌نیشت مزگه‌وته‌كه‌یه‌وه چڕ بووه‌ته‌وه‌و هێزه عیراقییه‌كان له‌هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌یدان.
رۆژی 19ی شوباتی ئەمساڵ قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی رۆژئاوای موسڵ دەستیپێكرد، لەماوەی چەند هەفتەی رابردووش‌دا هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و یەكەكانی بژاردەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێشچوونی بەرچاویان بەدەستهێناوە.
رائید شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق رۆژی چوارشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئه‌وه‌ی خستەڕوو له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی ڕۆژئاوای موسڵ پۆلیسی فیدراڵی 62 ئامانجیان كۆنتڕۆڵكردووه كه چه‌ندین گه‌ڕه‌ك و دامه‌زراوه‌ی حكومین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ڕووبه‌ری 330 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه خاكیان له‌ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكردووه له‌ڕۆژئاوای موسڵ و "سه‌دان" چه‌كداری داعش له‌و شوێنانه كوژراون و 268 ئۆتۆمبیل و ماتۆرسكێلی بۆمبڕێژكراوی داعش تێكشكێندراوه.
XANDAN -
