په‌رله‌مانتارێكی ئه‌وروپا: كورد شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ئه‌وروپا، له ئه‌كاونتی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر، نووسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر گه‌لێك هه‌بێت شایسته‌ی سه‌ربه‌خۆیی بێت، ئه‌وا گه‌لی كورده و شانشینی یه‌كگرتووش له ساڵی 1920 ئه‌و به‌ڵینه‌ی به‌كورد داوه".
ئه‌و تویته‌ی ته‌نۆك له وه‌ڵامی تویتێكی دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا بوو، كه باسی هاتنی ئه‌نتۆنیۆ گوتیریس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردبوو بۆ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بارزانی و گوتێرێس، باس له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرا.
K24 -
