دهۆك.. کچێکی ڕفێنراوی ئێزدی لە مووسڵ ڕزگارکرا
حسین قائێدى، بەرێوەبەری نووسینگەی کاروباری ڕزگاربووانی ئێزدى لە دهۆک، گوتی: "زۆری نەمایە مووسڵ بە تەواوی ڕزگاربکرێتەوە و هێشتاش ژمارەیەکی زۆر کچ و ژن و منداڵی ئێزدی لەناو مووسڵ دا ماینە، هەوڵدەدەین هەموویان ڕزگاربکەین و داوا لە هێزە بەشداربووەکانی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ دەکەین هاوکارمان بن بۆ ڕزگارکردنی ئەو ڕفێنراوانی کوردی ئێزدی.
گوتیشی "تا ئێستا ژمارەیەک کچ و ژن و منداڵی ئێزدی بەهاوکاری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕزگارکراون و کە ژمارەیان 2942 كهس دەبێت و پڕۆسەی ڕزگارکردنی ئەو فڕێندراوانە بەردەوامە و کار بۆ ڕزگارکردنی هەموویان دەکرێت.
باسنیوز
