بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

 بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

په‌یامه‌كه‌ی بارزانی له‌ به‌شێكیدا هاتووه‌"لەم بۆنەیەدا ئەوە بۆ خوشك و برایانی گەلی كلدان سریان ئاشووری دووپات دەكەمەوە كە كوردستان وڵاتی هەموومانە و لە خۆشی و ناخۆشیدا یەك چارەنووسمان هەیە و لەدژی تیرۆر و جیاكاری لە یەك بەرەداین".

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌:-

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی گەلی كلدان سریان ئاشووری لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان ده‌كه‌م. هیوادارم ئەو بۆنەیە و سەری ساڵی تازەی ئاشووری بابلی دەستپێكێكی تازە بێت بۆ نەهێشتنی یەكجارەكیی ئەو ئازار و نەهامەتییانە كە لە ئەنجامی هزری توندڕۆیی و پەلاماری تیرۆریستان هاتووەتە ئاراوە.

لەم بۆنەیەدا ئەوە بۆ خوشك و برایانی گەلی كلدان سریان ئاشووری دووپات دەكەمەوە كە كوردستان وڵاتی هەموومانە و لە خۆشی و ناخۆشیدا یەك چارەنووسمان هەیە و لەدژی تیرۆر و جیاكاری لە یەك بەرەداین. پێویستە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان پارێزراو بێت و قووڵتر ببێت و لە كوردستاندا هزری توندڕۆیی و تاییفەگەری و نكۆڵیكاری جێگەی نابێتەوە.

ئومێد دەكەم هەموو ئەو خوشك و برایانەی لە ژیانی ئاوارەییدان بە زووترین كات بە سەربەرزی بگەڕێنەوە ناوچەكانیان و داهاتوویان گەرەنتی ببێت.

هیوادارم ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ عێراق و ناوچەكە بگەڕێتەوە و ئێوەی ئازیزیش بگەنە مافە ڕەواكانتان و لە سایەی ئازادی و ئارامیدا جەژنەكانتان بگێڕن.

مسعود بارزانی

31ـی 3ـی 2017







باسنیوز
Top