كیا چەند ئۆتۆمبێلێكی ناوازە لە پیشانگای جنێڤ 2017 نمایش دەكات

كیا چەند ئۆتۆمبێلێكی ناوازە لە پیشانگای جنێڤ 2017 نمایش دەكات
پیشانگای جنێڤ-ی نێودەوڵەتی بۆ ئۆتۆمبێل، یەكێكە لە بەناوبانگترین چالاكییەكانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لەسەر ئاستی جیهان، كە ساڵانە چەندین كۆمپانیای پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لە سویسرا كۆدەكاتەوە بۆ پێشكەشكردنی باشترینی كە هەیانە ‌و تیایدا كۆمپانیا زەبەلاحەكان ركابەریی یەكدی دەكەن بۆ خستنەڕووی ئەوەی كە هەیانە لە كاتی نمایشكردنی ئۆتۆمبێلە نوێیەكانیان.
ئەمساڵ لە هەشتاو حەفتەمین پیشانگای جنێڤ بۆ ئۆتۆمبێل، كۆمپانیای كیا پێكهاتەیەكی ناوازەی خستەڕوو بۆئەوەی سەرنجی ئامادەبووان بەرەو خۆی رابكێشێت ‌و چوار نموونەی نوێی خستە بەر دیدی ئامادەبووان كە هەریەكێكیان تایبەتمەندیی خۆی هەبوو لە جوانی و داهێناندا.
نەوەی سێیەمی ئۆتۆمبێلی كیا پیكانتۆ، یەكێكە لە مۆدێلەكانی هێمای بازرگانی كە رەواجێكی زۆری لای خەڵك هەیە، ئەوەش یەكەم دەركەوتنی بوو لەو پیشانگایەدا.
دەركەوتنی ئۆتۆمبێلی پیكانتۆ لە پیشانگای جنێڤ بۆ ئۆتۆمبێل بۆ تیشك خستنەسەر یەكێك لە ئۆتۆمبێلە گەورە و بە تواناترینەكانی پێش خۆیەتی ‌و پیكانتۆ ركابەرێكی سەرسەخت دەبێت لە كەرتی ئۆتۆمبێلدا كاتێك دەكەوێتە بازاڕەوە لە كاتێكی داهاتووی ئەمساڵدا.
هەروەها كیا ستینگەر-یش كە ئۆتۆمبێلێكی ناسراو و خۆشەویستە لای هەوادارانی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا، لەو پیشانگایەدا بەشداریی كرد دوای یەكەم دەركەوتنیی جیهانیی لە پیشانگای "نیاس"دا، كە بووە جێگەی سەرسووڕمانی ئامادەبووان بە شێوازە پێشكەوتووەكەی و بەهۆی مواسەفاتە ئەوروپییەكەی تا لەگەڵ خواستی جەماوەری پیشانگای سەرەكیدا گونجاو بێت، ئۆتۆمبێلی كیا-ی خێرا تێڕوانینێكی وای تۆماركرد كە بۆ هەمیشە لە بیر تەماشاكەرانی ناسڕێتەوە، ئەمەش بووەهۆی پەرەپێدانی پێگەكەی بەوپێیەی كە یەكێكە لە پێشكەوتووترین نموونەكان لە پیشەسازیی ئۆتۆمبێلدا.
وەك پەرەپێدانێك بۆ ئەركەكەی لە بەدەستهێنانی 14 ئۆتۆمبێلی سەوز لە بازاڕدا بە هاتنی ساڵی 2020، كیا دوو ئۆتۆمبێلی نویًی دۆستی ژینگەی لە جنێڤ خستەڕوو.
ئۆتۆمبێلی ئۆپتیما سپۆرتس واگۆن-ی خێزانی بە دیزاینە ناوازەكەی تایبەتمەندە كە بووە مایەی سەرنجڕاكێشانی ئامادەبووان، هەروەها دۆستی ژینگەیە بۆئەوەی ببێتە ئۆتۆمبێلی نزیك ‌و زیاتر جەماوەری لە ئەوروپا.
پیشانگای جنێڤ بۆ ئۆتۆمبێل بۆ ماوەیەكی زۆر لەبەردەم جەماوەر كراوەبوو كە تا 19ی ئاداری رابردوو بەردەوام بوو، بۆئەوەی هەلێك بخاتە بەردەم ژمارەیەكی زۆر لە سەردانیكەرانی بۆ چێژوەرگرتن لە بینینی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیانە و كیا-ش ئەو هەلەی قۆستەوە تا ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیانەی هەیەتی ‌و دۆستی ژینگەن ‌و لەگەڵ خواستی ئەوروپی یەكدەگرنەوە بۆئەوەی هەلێكی فراوانتر بۆ بڵاوبوونەوەی هێمای كیا لە بازاڕەكانی ئەوروپا بكاتەوە.













ئا/ خەلیل بلەیی
Top