سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان: پێویستە فەرھەنگی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکھاتەکانی کەرکووک بپارێزرێت

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان: پێویستە فەرھەنگی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکھاتەکانی کەرکووک بپارێزرێت
ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شاری کەرکووک کارێکی یاسایی و ئاساییە و بابەتێکی نوێ نییە، ھەروەکچۆن ھەڵکردنی ئاڵای عێراقیش لە کەرکووک بابەتێکی یاسایی و ئاساییە. ھەر لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە ساڵی ٢٠٠٣ و بە تایبەتیش دوای ھاتنی داعش ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بوونی ھەبووە و ھەر ئەو ئاڵایەش کەرکووکی لە ھەڕەشە و پەلاماری تیرۆریستان پاراستووە.



بۆیە پێویست بەوە ناکات ئەم بابەتە زۆر گەورە بکرێت و ببێتە ماددەی ململانێ و لێکترازانی نێوان پێکھاتە و لایەنەکان و ھیچ لایەنێکیش نابێ بۆ مەرامی سیاسیی تایبەتی خۆی بەکاری بھێنێت. ھەروەکچۆن ئاڵای کوردستان و پێشمەرگە کەرکووکیان پاراست، پێویستە فەرھەنگی پێکەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان پێکھاتەکانی کەرکووک قووڵتر بکرێت و بپارێزرێت."
PAYAMNER -
Top