ئاوارەی نوێ روویان لە کەمپەکانی هەرێم كردوه‌

ئاوارەی نوێ روویان لە کەمپەکانی هەرێم كردوه‌
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێکەوتی ٢٩ی ئاداری ٢٠١٧ ژمارەی ئاوارە نوێیەکانی دوو رۆژی رابردوو گەیشتە ١٠٠٢ کەس کە لە کەمپی نێرگزلی سنووری پارێزگای دهۆک نیشتەجێ کراون.



تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی نێرگزلی بە هانای ئاوارەکانەوە هاتوون و پێداویستییە هەرە گرنگەکانیان بۆ دابین دەکەن، هەر لەگەڵ هاتنی ئاوارەکاندا ژەمە خواردنی گەرم پێشکەشی ئاوارە نوێیەکان دەکرێت.



بە هۆی بەردەوامیی شەڕی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای نەینەوا رۆژانە ژمارەیەک خەڵک ئاوارە دەبن و بەشێکییان بەهۆی خراپی بارودۆخی کەمپەکانی ژێر چاودێری دەوڵەتی عێراق، ناچارن روو لە هەرێمی کوردستان بکەن.
payamner -
Top