كه‌ركوك... هاوكاری خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت كرا

كه‌ركوك... هاوكاری خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت كرا
لە درێژەی هەڵمەتی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ کەسانی کەم دەرامەت لە سنووری کوردستاندا، هاوکاری ٨٩٠ خێزانی کەم دەرامەتی قەزاکانی دووز خورماتوو، داقوق و کفری دابین کرا.



رێکەوتی ٢٩ی ئاداری ٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵەمتێکی هاوکارییەکانیان لە پارێزگای کەرکووک بەڕێوەبرد، لەو هەڵەمەتەی هاوکارییانەدا ٨٩٠ خێزانی کەم دەرمەتی قەزاکانی دووز خورماتوو، داقوق و کفری سود مەند بوون.



تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قەزای دووزخورماتوو هاوکاری خۆراکییان بۆ ٣٣٠ خێزانی کەم دەرامەتی قەزاکە دابین کرد، هەروەها لە قەزای کفری ٢٥٠ خێزان و لە قەزای داقوق ٣١٠ خێزان لە هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سودمەند بوون.

payamner -
Top