١٣٠٠٠ خێزان بەشەخۆراکییان بۆ دابینکرا و ٥٠٠ خێزانیش هاوکاری کران
ئەمرۆ رێکەوتی ٣٠ی ئاداری ٢٠١٧ کۆتایی ھات بە دابینکردنی بەشەخۆراکی مانگی سێی ئاوارەکان لە کەمپی نێرگزلی و تیایدا ١٣ ھەزار خێزانی ئاوارە لە کەمپەکەدا سوود مەند بوون.
ئاردی وشک بۆ ٤ ھەزار خێزانی کەمپی نێرگزلی لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیھانی خۆراکەوە ھەر لە مانگی سێدا دابین کرا.
بەرنامەی جیھانی خۆراک لە ساڵی ١٩٦١ دامەزراوە و لقێکی سەربە رێکخراوی جیھانی UN و گەورەترین رێکخراوی ئینسانی جیھانییە بەناوی hunger and promoting food security.
ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ خەڵکانی کەم دەرامەت لە ھەرێمی کوردستان درێژەی ھەیە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ٣٣٤٠ خێزانی کەم دەرامەت لە ھەرێمی کوردستان ھاوکارییان بۆ دابین کراوە.
رێکەوتی ٢٩/٣/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی ھاوکاریکردنی خێزانانی کەم دەرامەت گەیشتنە شارەدێی حەریر و پێداویستی خۆراکییان بۆ ٥٠٠ خێزانی کە دەرامەتی شارەدێی حەریر و باتاس و باسرمە دابین کرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی چالاکییەکانی خۆی بەرفراوانتر دەکات و لە داھاتوودا ھاوکاری جۆراو جۆر پێشکەشی ئاوارە، پەنابەر و کەسانی کەم دەرامەت لە ھەرێمی کوردستان دەکات.
تیمی تەندرووستی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی حەسەنشام، رێنمای تەندرووستیان پێشکەشی قوتابیانی سەرەتایی کەمپەکە کرا.
لە کەمپی حەسەنشامدا قوتابخانەیەک بۆ منداڵانی ئاوارەی کەمپەکە کراوەتەوە بە مەبەستی درێژەدان بەخوێندن و دانەبڕانیان لەو پرۆسەیە.
رێکەوتی ٢٩ی ئاداری ٢٠١٧ تیمی پزیشکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوتابخانەی سەرەتایی ئاوارەکانی لە حەسەنشام بەسەر کردەوە و رێنمایی تەندرووستی لەسەر نەخۆشییەکانی پێست و ئەسپێ پێشکەشی منداڵەکان کرد.
جێگای ئاماژەیە تیمی پزیشیکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی شامپۆ و خاوێنکەرەوەیان بەسەر ٣٣٦ قوتابی سەرەتایی قوتابخانەکەدا بڵاو کردەوە.
payamner -
