پاپا بانگھێشت دەکرێت سەردانی کوردستان و عێراق بکات

پاپا بانگھێشت دەکرێت سەردانی کوردستان و عێراق بکات
ئاژانسی "ڕۆمەر ڕیپۆرت" بڵاویکردووەتەوە کە شاندێکی ئایینە جیاوازەکانی عێراق و کوردستان سەردانی پاپای ڤاتیکانیان کردووە و بانگھێشتییان کردووە سەردانی کوردستان و عێراق بکات.



ئاژانسەکە، ئاماژە بەوە دەدات وەفدەکە نوێنەرانی موسوڵمان و کریستییان و ئێزدی و چەندین ئایینی جیاجیای تێدا بووە ‌و پاپا بندیکتی شانزدەیەم پاپای ڤاتیکان خۆشحاڵی خۆی بەم برایەتی و تەباییە دەربڕیوە و داوای کردووە نزای بۆ بکەن.



ھەروەھا دەڵێت "نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا و ئەندامی وەڤدەکە داوای لە پاپا کردووە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات چونکە خوشک و برا کریستیانەکان لە ھەرێم پێویستییان بە ‌سەردانی پاپا ھەیە.
payamner -
Top