ده‌میرتاش مانده‌گرێت
بڕیاره رۆژی هه‌ینیی داهاتوو 31 ئاداری 2017 به مانگرتنی ئه‌و زیندانیانه په‌یوه‌ست بن كه دژی مامه‌ڵه‌ی خراپی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زیندانه‌كه ده‌ستیان به مانگرتن كردووه.
هه‌ده‌په له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یامی ده‌میرتاش و زه‌یدانی له‌م باره‌وه بڵاوكرده‌وه، كه ئاماژه‌یان به‌وه داوه "به‌ڕیوه‌به‌ری زیندانه‌كه ده‌رگای دیالۆگی داخستووه و مامه‌ڵه‌یه‌كی نایاسایی و نامرۆڤانه به‌رامبه‌ر زیندانیان گرتووه‌ته‌به‌ر و نییه‌تی هاوێشتی هیچ هه‌نگاوێكی نییه بۆ كوتاییهێنان به مانگرتنی ئه‌و زیندانیانه كه مانیان گرتووه، هه‌ربۆیه ئێمه‌ش له رۆژی هه‌ینی مان له خواردن ده‌گرین و داوای هه‌ستیاربوون به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كان ده‌كه‌ین".
k24 -
