دوای هه‌شت ساڵ دادگای ئامه‌د دۆسیه‌ی كه‌جه‌كه‌ی یه‌كلاكرده‌وه
حكومه‌تی توركیا له ساڵی 2009 ه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی به ناوی كه‌جه‌كه له دژی په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كان وسیاسه‌تمه‌داران و كادیر و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی و ئاشتی و رۆژنامه‌وانان و روشنبیران ده‌ستپێكرد و 154 كه‌س له‌ژێر ناوی ئه‌و دۆسیه‌یه تومه‌تبار كران و هه‌ندێكیشیان ده‌ستگیركران.
دوای هه‌شت ساڵ له به‌رده‌وامی ئه‌و دۆسیه‌یه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دادگای ئامه‌د به ئاماده‌بوونی 100 پارێزه‌ر بریاری له‌باره‌ی دۆسیهكهوهدا به بێ ئه‌وه‌ی هیچكام له‌و تۆمه‌تبارانه ئاماده‌بن.
دادگای ئامه‌د داوای 21 ساڵ زیندانی بۆ كاموران یوكسه‌ك هاوسه‌رۆكی گشتی ده‌به‌په و كه‌مال ئه‌كتاش قهرلهمانتاری پێشووی وان له‌گه‌ڵ 13 كه‌سی تر كردووه، له‌گه‌ڵ 18 ساڵ زیندانی بۆ ئه‌رجان ئاكیول.
دادگا هه‌روه‌ها بریاری شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندانی بۆ فرات ئانلی هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی دوورخراوی ئامه‌د و ده‌میر چه‌لیك په‌رله‌مانتاری پێشووی به‌ده‌په‌دا، له‌گه‌ڵ نۆساڵ زیندانی بۆ خه‌تیب دیجله هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكرات و یه‌ك ساڵ و سێ مانگ بۆ ئه‌حمه‌د تورك هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین ده‌ركراوه.
xandan -
