هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی ده‌به‌په‌ی گورپنار ده‌ستبه‌سه‌ركران
هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی یڵدز چه‌تین و زه‌كی یلدز هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی گورپنار و له‌گه‌ڵ 12 كه‌سی تر ده‌سبه‌سه‌ریان كردووه.
هاوكات، ئاژانسی ئانادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، هۆبه‌ی دژه تیرۆر سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش وان له چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌كانی داواكاری گشتی وان له باره‌ی دوسیه‌ی كه‌جه‌كه و په‌كه‌كه ئۆپه‌راسیونێكی ئه‌نجامداوه و 12 تۆمه‌تباری ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌ی بسمیلی سه‌ر به پارێزگای ئامه‌د، 11 كه‌س به‌تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له په‌كه‌كه‌و كه‌جه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
تائێستا زیاتر له 10 هه‌زار ئەندامی هەدەپە و دەبەپەی لەسەر دۆسیەی كەجەكەو پەكەكە دەستبەسەر و دەستگیركراون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 360 كەسیان، هاوسەرۆكانی گشتی هەدەپەو پەرلەمانتاران‌و هاوسەرۆكی شار‌و ناوچەو شارۆچكەكانن.
دوای كۆتایی هاتنی پڕۆسەی ئاشتی و دەستپێكردنەوەی شەڕ لەنێوان پەكەكەو توركیا لە هاوینی ساڵی 2015، توركیا دەستیكردەوە بە ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنی ئەو كەسانە لەسەر دۆسیەی كەجەكە.
بەپێی دۆسیەی كەجەكە لە لایەن دادگای ئەنقەرەوە لە نیسانی 2009 ئامادەكراوە "كەجەكە باڵی سیاسی پەكەكەیە لە توركیا و باكوری كوردستان و ئەو كەسانەی كە بڕیار لە پەكەكە وەردەگرن و پروپاگەندە بۆ پەكەكە دەكەن و بە زۆرەملێ هاوكاری دارایی لە بازرگانان و سەرمایەدارانی توركیا بو پەكەكە كۆدەكەنەوە دەبێت دەستگیربكرێن".
دوای ئەو بڕیارەی دادگای توركیا، پارتی كومەڵگای دیموكرات (دەتەپە) داخرا و ناوەكەی گۆڕا بۆ پارتی ئاشتی و دیموكراتی، لە 15 تشرینی یەكەمی ساڵی 2012 هەدەپە دامەزرا كە لە پێنج حیزبی سوشیال چەپی پێكهاتووەو بەدەپەش یەكێك بوو لەو حیزبانە.
دوای ئەوە هەموو رێكخراوەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی مەدەنی نزیك لە پەكەكە دەستیان كرد بە هەڵمەتی "ئێمە هەمومان كەجەكەین " و بە هەزاران سیاسەتمەدار و رۆژنامەنوس و چالاكوانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە ئۆپەراسیۆنێكدا دەستگیركران و لەساڵی 2013 و لەكاتی دەستپێكردنی پرۆسەی چارەسەری لەنێوان حكومەت و ئۆجەلاندا ئۆپەراسیۆنەكەكۆتایی هات.
xandan -
