ئاڵای كوردستان لەسەر دامەزراوەیەكی بەریتانیا ھەڵكرا

ئاڵای كوردستان لەسەر دامەزراوەیەكی بەریتانیا ھەڵكرا
لە قوتابخانەی Strand The Green كە یەكێكە لە قوتابخانە دێرینەكانی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەسەر داوای دوو قوتابی كورد ئاڵای كوردستان ھەڵكرا.

كەیل و كارساز دوو قوتابی كوردن لە لەندەن، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز داوایان لە ئیدارەی قوتابخانەكە كردووە كە ئاڵای كوردستان ھەڵبكرێت، ئیدارەكە قوتابخانەی Strand The Green داوای ھەردوو قوتابییە كوردەكەی قبووڵ كردووە و ئاڵای كوردستانیان لەسەر قوتابخانەكە ھەڵكردووە.

ھاموون مەجید باوكی كەیل و كارساز رایگەیاند: "بەبۆنەی جەژنی نەورۆز ھەردوو كوڕەكەم داوای ھەڵكردنی ئاڵایان لە ئیدارەی قوتابخانەكە كرد و داواكەیان قبووڵ كرا".

گوتیشی: "دوای قبووڵ كردنی داواكە لە مەراسیمێكدا ئاڵای كوردستان لەسەر قوتابخانەكە ھەڵكرا و ماوەی سێ رۆژ ئاڵای كوردستان لەسەر قوتابخانەكە مایەوە، ئەمەش بۆ یەكەمجارە ئاڵای كوردستان لەسەر دامەزراوەیەكی بەریتانیا ھەڵبكرێت.


k24 -
Top