له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركووك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركووك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌
ده‌رباره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت:" هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە شاری كەركووك كارێكی یاسایی و ئاساییە و بابەتێكی نوێ نییە، هەروەك چۆن هەڵكردنی ئاڵای عێراقیش لە كەركووك بابەتێكی یاسایی و ئاساییە. هەر لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە ساڵی 2003 و بە تایبەتیش دوای هاتنی داعش ئاڵای كوردستان لە كەركووك بوونی هەبووە و هەر ئەو ئاڵایەش كەركووكی لە هەڕەشە و پەلاماری تیرۆریستان پاراستووە".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ " پێویست بەوە ناكات ئەم بابەتە زۆر گەورە بكرێت و ببێتە ماددەی ململانێ و لێكترازانی نێوان پێكهاتە و لایەنەكان و هیچ لایەنێكیش نابێ بۆ مەرامی سیاسیی تایبەتی خۆی بەكاری بهێنێت. هەروەكچۆن ئاڵای كوردستان و پێشمەرگە كەركووكیان پاراست، پێویستە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان پێكهاتەكانی كەركووك قووڵتر بكرێت و بپارێزرێت".

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌

ڕاگەیێندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك

هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە شاری كەركووك كارێكی یاسایی و ئاساییە و بابەتێكی نوێ نییە، هەروەكچۆن هەڵكردنی ئاڵای عێراقیش لە كەركووك بابەتێكی یاسایی و ئاساییە. هەر لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە ساڵی 2003 و بە تایبەتیش دوای هاتنی داعش ئاڵای كوردستان لە كەركووك بوونی هەبووە و هەر ئەو ئاڵایەش كەركووكی لە هەڕەشە و پەلاماری تیرۆریستان پاراستووە.

بۆیە پێویست بەوە ناكات ئەم بابەتە زۆر گەورە بكرێت و ببێتە ماددەی ململانێ و لێكترازانی نێوان پێكهاتە و لایەنەكان و هیچ لایەنێكیش نابێ بۆ مەرامی سیاسیی تایبەتی خۆی بەكاری بهێنێت. هەروەكچۆن ئاڵای كوردستان و پێشمەرگە كەركووكیان پاراست، پێویستە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان پێكهاتەكانی كەركووك قووڵتر بكرێت و بپارێزرێت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
k24 -
Top