پارتی ديموكراتي كوردستان لە كەركوك : هەموو ئامادەکایەك كراوە بۆ ئەگەری بڕینی مووچە لەلایەن حكومەتی عێراقیەوە

 پارتی ديموكراتي كوردستان لە كەركوك : هەموو ئامادەکایەك كراوە بۆ ئەگەری بڕینی مووچە لەلایەن حكومەتی عێراقیەوە
بڕینی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی کەرکووک، ئەگەر تەنیا قسەش بێت ئیدارەی کەرکووکی نیگەران کردووە. کەسی یەکەمی ئەو پارێزگایە راشکاوانە روو لە بەغدا دەکات و دەڵێت "بێ دەسەڵات نین و دەتوانین خۆمان بەڕێوەببەین".

نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "زۆر کارێکی خراپ دەبێ ئەگەر مووچەی فەرمانبەرانی کەرکووک ببڕدرێت. بەڵام ئێمەش بێ دەسەڵات نین، کەرکووک دەتوانێ خۆی بەڕێوەببات گەر حاڵەتێکی وا روو بدات هیوادارین کە ئەوە روو ،چونکە ئەوە بابەتەکە گەورەتر دەکات".

پارتی دیموکراتی کوردستان بە دووری دەزانێت بەغدا کارتی بڕینی مووچەی فەرمانبەران لە بەرامبەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بگرێتەبەر، بۆ ئەگەرێکی لەو جۆرەش دەڵێت، کورد ئامادەکاری کردووە.

محەممەد خورشید، بەرپرسی لقی 3ی پارتی لە کەرکووک ب گوت "کەرکووک دەتوانێت خۆی بژیێنێت. نەوتەکەی زۆر لەوە زیاتر عێراقی پێ ژیێندراوە و ئێستاش دەتوانێ خۆی بژیێنێت. بۆ هەر ئەگەرێکی لەو جۆرەش ئامادەکاری کراوە".

ئیدارەی کەرکووک هۆشداری داوەتە بەغدا ئەگەر مووچەی فەرمانبەران ببڕێت، ئەو بەشە کارەبایەی لە کەرکووکەوە بۆ عێراق دابیندەکرێت، دەبڕن و دەرگا بەڕووی ئاوارەکان دادەخەن.




رووداو
Top