لە بەردەم قایمقامیەتی شارۆچکەی دوبز ئاڵای کوردستان هەڵکرا

 لە بەردەم قایمقامیەتی شارۆچکەی دوبز ئاڵای کوردستان هەڵکرا
لە شارۆچکەی دوبزی سەر بە پارێزگای کەرکووک، ئاڵای کوردستان لەلایەن پێکهاتەکانی شارەکەوە هەڵکرا.



ئەمڕۆ چوارشەممە 29/3/2017، لەبەردەم قایمقامیەتی شارۆچکەی دوبزی سەر بە پارێزگای کەرکووک ئاڵای کوردستان بە دەم گوتنەوەی سروودی (ئەی ڕەقیب)ەوە هەڵکرا.



لە کاتی هەڵکردنی ئاڵاکەدا جگە لە پێکهاتەی کوردی شارۆچکەکە، پێکهاتەی عەرەبیش کە دانیشتووی سنووری دوبزن، بەشدار بوون و دەست لەناو دەستی کورد، ئاڵای کوردستانیان لە شارۆچکەکەیان بەرز کردەوە.



ڕۆژی سێشەممە 28/3/2017، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە زۆرینەی دەنگ، بڕیاری دا، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی کەرکووک، لە پاڵ بەرزکردنەوەی ئاڵای عێراق، ئاڵای کوردستانیش بەرز بکرێتەوە.




باسنيوز
Top