ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه
هه‌ر یه‌كه له حزیى سۆسیالیست و شیوعى، له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌یان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ڕێككه‌وتن، كه له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان به‌یه‌ك لیست به‌شداریان كردبوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ئه‌ندامه‌كه‌ى سۆسیالیست له سلێمانى، ده‌ست لهكاركێشانهوىه پێشكه‌ش كردووه.
فه‌رهاد تۆفیق، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌سه‌ر لیستى هاوپه‌یمانى له‌سه‌ر پشكى حزبى سوسیالیست به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند:" به‌پێى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كه له نێوانماندا هه‌بوو، له لیستى هاوپه‌یمانى كه پێكهاتبوو له حزبى سۆسیالیست و شیوعى و زه‌حمه‌تكێشان، هه‌ر حزبێك ده‌نگى یه‌كه‌مى هێنا، ئه‌وه كورسییه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى دوو ساڵ بۆ ئه‌وو، دوو ساڵه‌كه‌ى دیكه‌ش بۆ ئه‌و حزبه ده‌بوو كه ده‌نگى دووه‌مى له‌و هاوپه‌یمانێتیه‌دا به‌ده‌ست ده‌هێنا".
گوتیشى :" به‌و پێیه‌ى سوسیالیست ده‌نگى یه‌كه‌مى هێنا، دوو ساڵى یه‌كه‌مى به‌ركه‌وت و ئه‌و كورسییهم وه‌رگرت، ئێستاش كه دوو ساڵه‌كه ته‌واو بووه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆم پێشكه‌شى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كردوه‌و بڕیاره له دانیشتى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نه‌كه، ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت و كه‌سێكى دیكه له‌سه‌ر پشكى حزیى شیوعى به‌ناوى (كاسترۆ مه‌عروف) دابندرێت".
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد كه كورسییه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى لیستى هاوپه‌یمانێتى، ده‌درێته حزبى سۆسیالیست.
bas news-
