سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات


سەرچاوەیەک ئاشکرای کرد کە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕای دەگەیەنێت، چاوەڕوانی ئەو ساتە دەکەن.



بەپێی ئەو زانیارییانەی کە (باسنیوز) لە سەرچاوەیەکەوە دەستی کەوتووە، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنتۆنیۆ گۆتێریس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە چەند پرسێکی گرنگ و چارەنووسساز بۆ هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکرێت.



لەمبارەیەوە فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئێمە ئەدەبیەن و ئەخلاقیەن، لە ئاستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چاوەڕوانی ئەو ساتە دەکەین کە سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بێت و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە بکات. کاتی سەردانەکەی دیاریکراو نییە“.



لەبارەی تاوتوێکردنی پرسی ڕیفراندۆم لە نێوان بارزانی و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، فەلاح مستەفا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەو پرسە پێشوەختە پرسی نێوان هەولێر و بەغدایە، ئەگەر هەردوولا گەیشتنە چارەسەرێک، ئەوا لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکانیش باس دەکرێت و بڕیاری خۆیان دەدەن، لە ماوەی ڕابردووشدا بە سوپاسەوە نەتەوە یەکگرتووەکان لە چەندان حاڵەتدا هەڵوێستیان باش بووە“.

bas news-
Top