كۆنسوڵی گشتیی ئەمەریكا سەرسامی خۆی بە زانكۆی ئەمەریكی كوردستان- دهۆك دەردەبڕێ

كۆنسوڵی گشتیی ئەمەریكا سەرسامی خۆی بە زانكۆی ئەمەریكی كوردستان- دهۆك دەردەبڕێ
ئەمڕۆ سێشەممە كۆنسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر سەردانی زانكۆی ئەمەریكی كوردستان - دهۆكی كرد و سەرسامی خۆی بە پێشكەوتنی زانكۆكە دەربڕی، كە لە ماوەیەكی كورتدا هەنگاوی مەزنی ناوە.


کۆنسوڵگەی ئەمەریکی لە هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ئادار، کێن گرۆس کۆنسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر سەردانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان - دھۆکی کردووە.


کونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە دیدارێكدا لەگەڵ دکتۆر میچال مولنیکس سەرۆكی زانكۆی ئەمەریكی كوردستان - دهۆك، سەرسامی خۆی دەربڕیوە بەرانبەر بەدیھێنانی پێشکەوتنی زانكۆكە لەو ماوە کورتەی دامەزراوە.


کۆنسوڵی گشتیی ئەمەریكا هەر لەمیانی سەردانەكەیدا، لەبارەی دۆخی ناوخۆیی سیاسی و کاروبارە نێودەوڵەتییەکانەوە گفتوگۆی لەگەڵ خوێندکارانی زانكۆكە کرد و ئاماژەی بەوەداوە كە ئەو خوێندکارانەی ئەمڕۆ چاوی پێکەوتوون، ھیوایان پێ بەخشیوە بۆ داھاتوو.

bas news-
Top