كۆنسوڵی گشتیی ئەمەریكا سەرسامی خۆی بە زانكۆی ئەمەریكی كوردستان- دهۆك دەردەبڕێ
کۆنسوڵگەی ئەمەریکی لە هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ئادار، کێن گرۆس کۆنسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر سەردانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان - دھۆکی کردووە.
کونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە دیدارێكدا لەگەڵ دکتۆر میچال مولنیکس سەرۆكی زانكۆی ئەمەریكی كوردستان - دهۆك، سەرسامی خۆی دەربڕیوە بەرانبەر بەدیھێنانی پێشکەوتنی زانكۆكە لەو ماوە کورتەی دامەزراوە.
کۆنسوڵی گشتیی ئەمەریكا هەر لەمیانی سەردانەكەیدا، لەبارەی دۆخی ناوخۆیی سیاسی و کاروبارە نێودەوڵەتییەکانەوە گفتوگۆی لەگەڵ خوێندکارانی زانكۆكە کرد و ئاماژەی بەوەداوە كە ئەو خوێندکارانەی ئەمڕۆ چاوی پێکەوتوون، ھیوایان پێ بەخشیوە بۆ داھاتوو.
bas news-
