رێبوار تاڵه‌بانى: هه‌ڵكردنى ئاڵا پرسێكى ده‌ستوورييه‌

 رێبوار تاڵه‌بانى: هه‌ڵكردنى ئاڵا پرسێكى ده‌ستوورييه‌



ئەمڕۆ لە سەلاحەدین "مەسعود بارزانی" سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵەی یەکبوونی کوردی لە شاری سان پێترزبۆرگی ڕووسیا کرد.



لە دیدارەکەدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەردانیان بۆ کوردستان نیشان دا و ڕۆشناییان خستەسەر کار و چالاکی و ئامانجی کۆمەڵەکەیان و باسیشیان لە بارودۆخی کورد لە ڕووسیا و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو کرد.



ھەر لەو دیدارەدا شاندی میوان وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵ و کاریگەریی خەبات و کەسایەتیی بارزانیی نەمر لەسەر کوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو جەختیان لەوە کردەوە کە گەلی کورد لە ڕووسیا و سەرانسەری جیھان ئومێدیان بە ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیی سەرۆک بارزانی ھەیە بۆ ئەوەی گەلی کورد بتوانێ لە سەرزەمینی خۆی سەربەخۆ بێت و خاوەنی بڕیاری خۆی بێت. ئەوەیشیان دووپاتکردەوە کە وەک پێشمەرگە ئامادەن لە ھەر شوێنێک بن خزمەتی کوردستان و ئامانجە باڵاکانی گەلی کوردستان بکەن.



لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی بە گەرمی بەخێرھاتنی شاندی میوانی کرد و سوپاسی ھەڵوێستی نیشتیمانیی ئەوانی کرد و دەستخۆشیی لە کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەی یەکبوونی کرد. ھیوایشی خواست کە پەیوەندی و ھاتوچۆی نێوان ڕۆڵەکانی کورد لە ڕووسیا و کوردستان بەردەوام بێت و پەرە بستێنێت. ھەر لە درێژەی وتەکانیدا سەرۆک بارزانی باسی لە قارەمانێتیی پێشمەرگە و خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان کرد لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و ھەروەھا ئەو کارەساتەی بەسەر خوشک و برا ئێزییدییەکاندا ھاتووە و جەختی لەوە کردەوە کە پێشمەرگە بە خوێنی خۆی تۆڵەی لە تیرۆریستانی داعش کردەوە و شنگال و چیای شنگال و ڕێگەکانی شنگالی ئازاد کرد. ئەوەیشی خستەڕوو کە دوای ئازادبوونی شنگال ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە شنگال ئاوەدان بکرێتەوە و خەڵکی شنگال و دەوروبەری بتوانن ژیانی خۆیان دەست پێ بکەن و پشت بە خۆیان ببەستن و بپارێزرێن.
payamner-
Top