شەش چەكداری داعش لە شنگال كوژران

 شەش چەكداری داعش لە شنگال كوژران
لە زاری فەرماندە سەربازییەكان رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەش چەكداری داعش ویستوویانە بەنێو سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە سنووری شنگال دزە بكەن، بەڵام پێشمەرگە ئاگادار دەبن و لێیان ھاتوونەتە دەست و چەكدارێكی داعش خۆی تەقاندەوە و ئەوانی دیكەش كوژراون".

قاسم سمۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی شنگال "ئەمڕۆ 6 چەكداری داعش كە دەیانویست بەنێو سەنگەرەكانی پێشمەرگەدا دزە بكەن، كەوتونەتە بۆسەی پێشمەرگە و ژمارەیەكیان كوژراون و یەكێكیش خۆی تەقاندووەتەوە، خۆشبەختانە پێشمەرگە زیانی بەرنەكەوتووە".

گوتیشی: "پێشتر زانیاریمان ھەبوو كە ھەندێك لە چەكدارانی داعش دەیانەوێت بە نێو سەنگەرەكانی پێشمەرگە تێپەڕن و بڕۆنە سووریا".
k24 -
Top