ڕەوتی سەدر: مالیکی دەیەوێت لە موقتەدا سەدر ڕزگاری بێت
سەرچاوەکە بە ڕۆژنامەی قودسی عەرەبی ڕایگەیاندووە، گەورەترین بەربەست لەبەردەم (نووری مالیکی)دا بۆ ئەوەی دووبارە نەبێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، (موقتەدا سەدر)ە، هەر بەو هۆیەشەوە (مالیکی) دەیەوێت خۆی لێ ڕزگار بکات.
ڕۆژی هەینیی ڕابردوو لەبەردەم خۆپێشاندەران و لایەنگرانیدا لە بەغدا، (موقتەدا سەدر)، سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، چەند گرووپێکی مافیای گەندەڵی و تائیفی هەوڵی کۆشتنی ئەو دەدەن. سەرچاوەکە ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەوان زانیاریی پشتڕاستکەرەوەیان هەیە، چەند لایەنێکی سیاسیی، لەوانەی لە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی عێراقەوە گلاون، هەوڵی لەناوبردنی (موقتەدا سەدر) دەدەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کە زۆربەی سەرکردەکانی میلیشیاکان سەبارەت بە هەڵویستەکانی (سەدر) لەبەرامبەر حەشدی شەعبیدا نیگەرانن، کە پێشتر داوای کردبوو، دوای کوتاییهاتنی داعش، حەشدی شەعبیش نەمێنیت.
kdp-
