- ئەمەریکا هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەکات
(د. محەمەد خورشید)، بەرپرسی لقی 3ی پارتی لە كەركووك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە و لە ساڵانی 1927ـەوە، كە نەوت لە شاری كەركووك دۆزارەوەتە تا ئەمڕۆ، غەدرێكی میژوویی لە شاری كەركووك كراوە، بەوەی كە ڕێ نەدراوە ڕۆڵەكانی ئەم شارە بڕیار لە داهاتووی خۆیان بدەن و، بوونەتە قوربانی و زیانی زۆریان بەركەوتووە. شاری كەركووك، ناوچەیەكی بەرگریكەر بووە و هەمیشە یەكەم هێرشەكانی دوژمنانی كورد بۆ سەر ئەم شارە بووە، بەداخەوە تا ئەمڕۆش لەژێر ئاڵا جیاوازەكانی عێراقدا غەدر لەم شارە دەكرێت. بۆیە خەڵكی كەركووك بەدوای ئەوەوەن، كە داهاتووی خۆیان و ڕۆڵەكانیان لەژێر ئاڵای كوردستاندا زامن بێت.''
(د. محەمەد خورشید) ڕایگەیاند: ''دوای دروستبوونی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت دوای هێرشەكانی تیرۆریستانی داعش لە دووساڵی ڕابردوودا و بەرگرییەكانی هێزی پێشمەرگە لەم شارە و پاراستنی لەچنگ تیرۆریستان لەژێر ئاڵای كوردستاندا، كەركووكییەكان بڕوایان وایە، كە تەنیا لەژێر ئاڵای كوردستاندا ئارامی دەدۆزنەوە. ئەوەتا ئەمڕۆش بڕیار درا، ئەم ئاڵایە لەسەر دامودەزگا فەرمییەكانی شاری كەركووك هەڵبدرێت.''
بەرپرسی لقی 3ی پارتی لە كەركووك ئاشكرایشی كرد: ''ئاڵای كوردستان بە فەرمی لە شاری كەركووك هەڵكرا. ئەمڕۆ، بۆ شاری كەركووك ڕۆژە مێژوویییەكەیە و، کە لەم ڕۆژەدا فرمێسكێكی زۆر بە چاوی كەركووكییەكانەوە بینرا و، بڕیار درا ئەم ڕۆژە وەكو جەژنێكی نەتەوەیی لەم شارەدا یادی بكرێتەوە. پێمان وایە هەڵكردنی ئاڵای خاوەنماڵە لە ماڵی خۆیدا.''
kdp-
