ئەمەریکا هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەکات
سەرچاوەکە ئاماژە دەکات بەوەی کە ڕەوانەکردنی هیزی زیاتر لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، وەڵامێکە بۆ داواکاریی سەرکردایەتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە بەغدا.
بەپێی هەواڵی کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکا، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پەنتاگون) ٢٠٠ سەربازی خۆی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات، بەڵام تا ئێستا ئاشکرا نەبووە، کە ئەو هیزانە لە عێراق یان لە سووریا جێگیر دەکرێن.
(ستیڤن تاونسند)، سەرکردەی هێزەکانی هاوپەیمانانی دژی داعش لە بەغدا ڕایگەیاندووە، ئەمەریکا ٤٠٠ سەربازی لە سووریا داناوە و ژمارەیەک سەربازیشی لە عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش جێگیر کردووە.
kdp-
