نەجات حەسەن: ئەوەی ببێتە حەشدی شەعبی تاوانی نیشتمانی دەکات
(نەجات حەسەن)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ناونووسینی گەنجان لە هەرێمی کوردستان بۆ نێو حەشدی شەعبی خیانەتی نیشتمانییە. ئەم هەوڵە تازەش نییە، چەند ساڵ پێشتریش لە کەرکووک ئەم هەوڵەی ئێستا دەدرا، ئەوکاتە بە شێوەیەکی دیکە بوو، خەڵکیان ناونووس دەکرد بۆ نێو سوپای عێراق، لەولاشەوە دەیانبردن مەرامی سیاسییان پێ جێبەجێ دەکردن و دواجار فیرقەی ١٢ی سوپای عێراقی لێ کەوتەوە.''
(نەجات حەسەن) گوتی: ''هیوادارم دەزگا ئەمنییەکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەرپەرچی هەموو جووڵانەوەیەکیان بداتەوە. گوتیشی، هەر کوردێک بچێتە نێو حەشدەوە، تاوانی نیشتمانی دەکات.''
kdp-
