"بڕیاری بڕینی بەشە بوودجەی كەركووك دوورە لە ڕاستییەوە"
شاخەوان عەبدووڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردستان24ی ڕاگەیاند: "هەواڵی بڕینی بەشە بوودجەی كەركووك لەلایەن بەغداوە دورە لە ڕاستییەوە، چونكە كەركووك فشاری زۆری لەسەر عێراق هەیە، بۆیە ناوێرن بڕێارێكی لەو شێویە بدەن".
ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەسەر بڕینی بەشە بوودجەی كەركووك لەگەڵ وەزارەتی دارایی گفتوگۆمان كرد، هەروەها بەدواداچوونمان بۆ هەواڵەكەش كرد، بەڵام وەزارەتی دارایی ئەو هەواڵەی بە هەموو شێوەیەك ڕەت كردەوە، هەر بۆیە هاووڵاتییان پێویستە لەوە تێبگەن كە حكوومەتی عێراق بڕیارێكی وای دەرنەكردووە و دەری ناكات، ئەو كەسانەش كە هەواڵی لەم جۆرە دەورووژێنن و بڵاوی دەكەنەوەی، خزمەت بە نەیارانی كورد دەكەن".
باسنيوز
