"لەمەودوا کارتی نیشتمانی جێگەی ناسنامە کۆنەکان دەگرێتەوە"

بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، بە پێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەگەڵ كارتی نیشتمانیدا نفووسەكانیان ڕادەست دەكرێتەوە، بەڵام كاریان پێ ناكرێت.

عەقیدی مافپەروەر غەفران جەلیل، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی هەولێر ڕایگەیاند: "بە پێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لەگەڵ كارتی نیشتمانیدا نفووسەكان ڕادەستی هاووڵاتییان دەكرێنەوە، بەڵام پێش ئەوە نفووسەكە كون دەكرێت و مۆری لێ دەدرێت، بەوەش لەكار دەخرێت و كاری پێ ناكرێتەوە".

بەڕێوەبەریی كارتی نیشتمانیی هەولێر، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد "ئێمە هاووڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە كە كارتی نیشتمانی هەڵنەوەشاوەتەوە، چونكە داخلی سیستەم كراوە، سەرەڕای ئەوەش ئیتر لەمەودوا دەبێتە بەڵگەیەكی سەرەكی و كاری پێ دەكرێت، هەروەها ناسنامە كۆنەكان كاریان پێ ناكرێت و هەڵدەوەشێنرێنەوە.








باسنیوز
Top