قایمقامی كەركووك: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک پەیامێکە بۆ سەربەخۆیی کوردستان

 قایمقامی كەركووك: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک پەیامێکە بۆ سەربەخۆیی کوردستان
قایمقامی ناوەندیی پارێزگای كەركووك، ئاماژە بەوە دەکات کە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک جیا لەوەی هەنگاوێکی یاساییە، لە هەمانکاتدا دووپاتکردنەوەی کوردستانیبوونی شارەکەیە کە برایەتیی پێکهاتەکانی پاراستووە.

كامیل ساڵەیی، قایمقامی ناوەندیی پارێزگای كەركووك، دوای بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دامەزراوەکانی شارەکە، لە ڕێوڕەسمێکدا کە ئاڵای کوردستانی لەسەر بینای قایمقامیەتی شارەکە بەرز کردەوە راگەیاند: "زۆر سوپاس بۆ هەموو خەڵکی شاری کەرکووک و پێکهاتە جیاوازەکان، من زۆر دڵخۆشم کەلە تەمەنی خۆم بینیم ئاڵای کوردستان لە شارەکە هەڵبدرێت، بۆیە ئەمە هەنگاوی سەرەکییە بۆ ئەوەی کەرکووک لە سەرجەم ئەو ئاستەنگانە ڕزگاری ببێت کە دێنەوە پێشەوە و هەرچەندە ئەمە تۆزێک دوا کەوت و دەبوا زووتر بکرێت گوتی: "هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و سەربەخۆیی کوردستان بە یەکجاریی".

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەم ئاڵایە ئاڵای کوردستانە، بەتەنیا هی کورد نییە و بابەتێکی حاشاهەڵنەگرە کە کەرکووک کوردستانییە و بە پاراستنی پێکهاتەکانی زیاتر سەر دەکەوێت."






باسنيوز
Top