ڕۆژی 28ی سێ بە ڕۆژی نیشتمانی بۆ كەركووكییەكان و هەرێمی كوردستان ناودێر کرا"
ئەمڕۆ سێشەممە 2017 -3-28 ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕای گەیاند: "بەكۆی دەنگی 26 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك كە ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون، بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە سەرجەم دامودەزگاكانی پارێزگای كەركووك درا، هەروەها تا ئەوكاتەی حكوومەتی ناوەندی پابەندی مادەی 140 و مادەی 115ی دەستووری دەدات، شارەكە مافی خۆیەتی ئاڵای كوردستان لە پاڵ ئاڵای عێراقدا هەڵبكات".
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك گوتیشی: "ئەمڕۆ سێشەممە 28.3.2017 بە ڕۆژێكی نیشتیمانی بۆ كەركووكییەكان و هەرێمی كوردستان دانرا، هەوەها سوپاسی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك كرد، هێمای بۆ ئەوە كرد "لیستی برایەتی لە ساڵی 2008یش دەنگی بە گەڕانەوەی كەركووك بۆ سەر هەرێمی كوردستان دا، ئەمڕۆ 28.3.2017ش دیسان بوێرانە دەنگی بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك دا".
باسنیوز
