سەرۆکی لیستێکی تورکمان: هیچ حزبێکی تورکمان ناتوانێ بەناوی هەموو تورکمانەکان قسە بکات
مونا قەهوەچی، سەرۆکی لیستی پێشکەوتووی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند: هەموو تورکمانەکانی شاری كەركووك لەدژی ئاڵای کوردستان نین، تەنیا و تەنیا بەرەی تورکمانی لەدژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستانە."
سەرۆکی لیستی تورکمان ڕاشیگەیاند: "حزبێک ناتوانێت بەناوی پێکهاتەیەک قسە بکات، لە کاتێکدا لە ٤١ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا، ٢٥ ئەندام ئامادەی دانیشتنەکەیە، واتە نیسابی یاسایی تەواوە لە هەمان کاتدا دەبوو هەموو پێکهاتەکانی پشتیوانیان لە ئاڵای کوردستان بکردبایە، چونکە پێشمەرگە پارێزگاری لە مافی پێکهاتەکان و ئەمنییەتی شارەکە دەکات".
گوتیشی: "ئەو گەنجانەی هەڕەشە لە ئاڵای کوردستان دەکەن، بۆچی نەیانتوانی لە پارێزگاریکردنی شارەکە پشتیوانی لە پێشمەرگە بکەن؟".
باسنیوز
