تایوان یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕێت
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، كۆمپانیای (CPC) تایوان كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت، بۆیه‌كه‌مجار یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی برنتی هه‌رێمی كوردستانی كریوه‌و هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌ی پیترۆكیمیاوی فۆرمۆسای تایوانی دوای نۆ مانگ ڕاوه‌ستان ده‌ستیكردووه‌ته‌وه به كڕینی نه‌وتی خاوی برنت.
به‌پێی داتاكانی رۆیته‌رز، بۆ باركردنی نه‌وتی خاو، له ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌دا پاپۆڕی نه‌وتهه‌ڵگری (كریتی سفاكیا) یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستانی له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه باركردووه و له‌مانگی نیساندا ده‌گاته پاڵاوگه‌كانی فۆرمۆسا، هه‌روه‌ها له‌زاری به‌رپرسانی كۆمپانیاكه‌وه ئاشكرایكردووه له چه‌ند مانگی داهاتوودا چه‌ندین پاپۆڕی دیكه‌ی نه‌وتیان به‌ده‌ست ده‌گات.
كی لین، وته‌بێژی كۆمپانیای فۆرمۆسا رایگه‌یاندووه:" نه‌وتی كوردی؟ به‌ڵێ، ئێمه زۆرمان كڕیوه."
ڕونیشیكردووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت ( ئۆپیك) به‌پێی رێكه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان، خستنه‌ڕووی نه‌وتی خاوی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه كه‌مكرده‌وه، ئێستا نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان (KBT) جێگای هه‌ندێك له‌و نه‌وته خاوه چڕی مام ناوه‌ند و قورسه‌ی گرتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها وته‌بێژێكی كۆمپانیای CPC ڕایگه‌یاندووه، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی كڕیوه له‌به‌رئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كێبڕكێكارییه وكهمكردنهوهكانی ئۆپیك كاریگه‌ریی نه‌خستۆته‌سه‌ر.
به‌رپرسانی هه‌ردوو كۆمپانیاكه جه‌ختیشیان كردۆته‌وه خاوی هه‌رێمی كوردستان (KBT) خه‌ستییه‌كه‌ی به‌پێی پێوه‌ری په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مریكی بریتیه له 32-32.5 پله و له‌سه‌دا 2.5 هه‌تا له‌سه‌دا سێ سۆلفۆری تێدایه.
خه‌ندان
